گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترسی بێ ئاوی هەیە

هۆشداری لە کەمبوونەوەی ئاوی چەند ناوچەیەک دەدرێت

2022.07.12 - 13:53
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداری لە کەمبوونەوەی ئاوی چەند ناوچەیەک دەدرێت

ناس کورد-

فەرمانگەی ئاوی بێستانسوور هۆشداری دەدات لە کەمبوونەوەی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی قەزای شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن و عەربەت و دەڵێت،  ترسی بێ ئاوی تەواو هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانگەکە ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

 

هاووڵاتیانی بەڕێزی هەر یەك لە (قەزای شارەزوور و ناحییەی زەڕایەن و ناحییەی عەربەت) ئاگادار دەکەینەوە کە سەرچاوەی ئاوی بێستانسوور بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و ترسی بێ ئاوی تەواوو هەیە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین پارێزگاریی لە ئاو بکەن و بەپێی پێویست بەکاری بهێنن و بەفیڕۆی مەدەن. تکایە با تانکییەکان پڕبن و واز ئۆتۆمبێل شووشتن و سەرجادە شۆردن بهێنن، لەبەرئەوەی ئەوەندە ئاو هەڵدەکرێتەوە تا لە پڕۆژەی ئاوی بێستانسوورەوە ئاو هەبێت. ئەوەی ئاوی نەگرت گلەیی لە ئەستۆی خۆیدایە. چونکە بێ ئاوی تەنگی پێ هەڵچنیوین و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئاوی سەرچاوەکە ڕوو لە کەمی دەکات.