گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پۆلیسێک بەهۆی بەرکەوتنی گوللـە گیانی لەدەستدا

2022.07.12 - 13:41
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسێک بەهۆی بەرکەوتنی گوللـە گیانی لەدەستدا

ناس کورد- 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، لەقەزای کفری کارمەندێکی پۆلیس بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا و کەسوکارەکەشی دەڵێن، لەکاتی پاککردنەوەی دەمانچەکەی فیشەکی لەدەست دەرچووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 

 

لەقەزای کفری کارمەندێکی پۆلیسی گەرمیان 

بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا

.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەمە کامەندێکی بنکەی پۆلیسی دوازدە ئێمام بەناوی(چیا عوسمان محمد ) لەدایکبووی 1981 لەکاتی پشووی فەرمیدا لەماڵەکەی خۆی لەگەڕەکی شۆڕشی قەزای کفری بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا

بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەکاتی پاککردنەوەی دەمانچەکەی فیشەکی لەدەست دەرچوە و بەرسەری کەوتوە پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە

لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە

.

بەناوی بەڕێزبەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان و سەرجەم ئەفسەو کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری دەکەین داواکارین لەخوای گەورە کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و دواکۆست وناخۆشی خانەوادەی بەڕێزیان بێت

.

ٳنا للە وَٳنا ٳلیەِ راجعون

 

     مقدەمی مافپەروەر

     علی جەمال قدووری

ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان