گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سلێمانی؛ گەنجێک لە بینایەک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

2022.07.11 - 22:27
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ گەنجێک لە بینایەک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

ناس کورد-

ئەمشەو دووشەممە گەنجێکی بە رەگەز تورک لە بینایەکی تەواو نەکراو لەنزیک پردی کۆبانێ لەشاری سلێمانی  کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان نارد، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122 (دووشەممە 11-7-2022) بە "ناس کورد"ی وت، " ئەمشەو گەنجێک لە بینایەکی تەواو نەکراو لەنزیک پردی کۆبانێ کەوتووەتە خوارەوە تاوەکو تیمەکانمان چوونەتە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، " گەنجەکە بە رەگەز تورکە، لەئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر".