گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەوەى ئەنباری فرۆشت (دزداشە و عەگاڵی) لەبەر کردبوو

وردەکاری دەستگیرکردنی گەنجێکی ئەنبار بەهۆی فەیسبوکەوە.. ئەوەى ئەنباری فرۆشت عەگاڵی لەسەربوو

2019.08.03 - 15:49
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاری دەستگیرکردنی گەنجێکی ئەنبار بەهۆی فەیسبوکەوە..  ئەوەى ئەنباری فرۆشت عەگاڵی لەسەربوو

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەمڕۆ گەنجێکی ئەنبار بەناوی عەبدوڵا نازم بەهۆی چەند بڵاوکراوەیەکی لە فەیسبوک دەستگیرکرا کە تێیدا ڕەخنەى لە هەڵمەتی دەستگیرکردنی گەنجانی پارێزگاکە گرتووە بەهۆی لەبەرکردنی شۆرتی سێچارەک. عەبدولحەمید، برای عەبدوڵا نازم بە ناس کوردی وت، "کاتژمێر یەکی شەو، هێزێکى بنکەى پۆلیسی خالدییە هاتنە ماڵەوە و عەبدوڵایان برد، ئەوان بەڵێنیان پێداین ئەم بەیانییە کاتژمێر هەشت ئازادی بکەن، بەڵام هێشتا ئازاد نەکراوە." . لەبارەى هۆکاری دەستگیرکردنی، عەبدولحەمید وتی، "بەهۆی ڕەخنەگرتنی عەبدوڵاوە بووە لە هەڵمەتی هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستگیرکردنی شۆرتی سێچارەک کە ڕەخنەکەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆربڵاوبووەتەوە." لە فەیسبوکی خۆی، عەبدوڵا نوسیویەتی، "جلوبەرگی هیچ پەیوەندییەکی بە ڕەوشت و ئەخلاقەوە نییە، ئەوەى ئەنباری فرۆشت (دزداشە و عەگاڵی) لەبەر کردبوو."