گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم: پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە

2022.07.11 - 17:11
App store icon Play store icon Play store icon
یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم: پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە

ناس کورد- 

یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری دارایی و ئابوری ڕایگەیاند، پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە زووترین کاتدا دەستپێدەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری دارایی و ئابوری لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (دووشەممە 11-7-2022) ڕایگەیاند، "هەموو فەرمانبەرانی گرێبەست دڵنیادەکەینەوە کە تەنها یەک تۆز بارودۆخی هەرێمی کوردستان لە ڕووی داراییەوە سەقامگیر بێت کێشەکانیان چارەسەر دەکەین." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: وادەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت ئاشکرا کرا

 

 

وتیشی، "هەروەها لە ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەک پێکهێنراوە و بەزووترین کات پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە."