گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لەبارەی وەرگرتنەوەی پۆستی هاوسەرۆک لەلایەن لاهور شێخ جەنگییەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.07.11 - 13:04
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی وەرگرتنەوەی پۆستی هاوسەرۆک لەلایەن لاهور شێخ جەنگییەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

سۆشیاڵ میدیای لاهور شێخ جەنگی پۆستی "هاوسەرۆکی یەکێتی" دایەوە پاڵ ناوبراو و دەڵێت، دادگای کەرخ گۆڕانکارییەکانی نێو یەکێتیی ڕاگرتووە، میدیای یەکێتیش دەڵێت، سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە 11-7-2022، سۆشیاڵ میدیای لاهور شێخ جەنگی نوسراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "دادگای كەرخ لە بەغدا دۆسیەی یەكێتیی لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق و هەموو گۆڕانكارییەكی لە پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکە راگرت، بەوەش بڕیاری دوورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی لە (هاوسەرۆكی یەكێتی ) راگیرا." 

 

لەوبارەیەوە میدیای فەرمیی یەکێتی (دووشەممە 11-7-2022) ڕایگەیاند، "دادگای کەرخ لە بەغدا لە ١٢-٦-٢٠٢٢ سکاڵای  دژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیی رەتکردووەتەوە و ئەو دەنگۆ و ژاوەژاوانەی  لەم رۆژانی پشووی جەژنەدا بڵاوکراونەتەوە ھیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نییە." 

 

میدیای فەرمیی یەکێتی لە زاری سەرچاوەیەکی فەرمییەوە بڵاویکردووەتەوە، "دادگای کەرخ لە بەرواری ١٢ی حوزەیرانەوە سکاڵای پارێزەر و بریکاری لاھور شێخ جەنگیی رەتکردووەتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "  ئێمە لەبەر رێزگرتن لە رێکارە ئیداری و یاساییەکان پێمان باش نەبوو ھیچی لەبارەوە بڵاوبکەینەوە، بەڵام بۆ بنبڕکردنی چەواشەکاری و ژاوەژاوی ناڕەوا وا بڵاویدەکەینەوە."



No photo description available.

 

No photo description available.