گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ڕێباز حەملان: گێڕانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان ئەرکی حکومەتی عێراقە

2022.07.11 - 12:24
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێباز حەملان: گێڕانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان ئەرکی حکومەتی عێراقە

 

ناس کورد- 

 

یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری دارایی و ئابوری ڕایگەیاند، دانەوەی قەرزی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران ئەرکی حکومەتی عێراقە و ئەوان بەرپرس بوون لە پاشەکەوتی مووچە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری دارایی و ئابوری لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا (دووشەممە 11-7-2022) لەبارەی دانەوەی پاشەکەوتی مووچە ڕایگەیاند، "لە ماوەی سێ ساڵی تەمەنی ئەم کابینەیەدا، ماوەی یەک ساڵ بەهۆی کۆرۆناوە دەوام بە تەواوی نەکراوە و کێشە هەبووە، نەمانتوانیوە بیر لەو پرسە بکەینەوە." 

 

وتیشی، "ئێمە هەرێمێکین سەر بە حکومەتی عێراق و ئەوان بودجەی هەرێمیان بڕیوە و بەرپرسن لە دروستبوونی پاشەکەوتی مووچە، بۆیە پێویستە ئەوان بەشێکی زۆری ئەو قەرزانە بدەنەوە." 

 

ئەوەشی خستەڕوو، "حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرپرسیارێتی ڕاناکات، بەڵام حکومەتی عێراق کە خۆی بە دەسەڵاتدار دەزانێت، ئەگەر بمانەوێت پاشەکەوتی مووچە بدەینەوە دەبێت بەشێکی زۆری ئەو قەرزە بگرێتە ئەستۆ." 

 

سەبارەت بەوەشی کە وەزیری دارایی وتبێتی هەرێم بەرپرسیارە لە دانەوەی قەرزی فەرمانبەران، ڕێباز حەملان ڕایگەیاند، "من هیچ نوسراوێکی لەوشێوەیەی وەزیری داراییم نەبینیوە."