گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر حسابی موچە

وەزیرى کارەباى هەرێم: دەتوانین کارەبا بکەینە 24 کاتژمێر

2022.07.10 - 15:01
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى کارەباى هەرێم: دەتوانین کارەبا بکەینە 24 کاتژمێر

ناس کورد-

 

وەزیرى کارەباى هەرێم رایگەیاند، لە توانایاندا هەیە کارەبا بکەنە 24 کاتژمێر، بەڵام ئەو بوجەیەی بەردەستە بۆ موچە تەرخان دەکرێت دەچێتە سێکتەرێکی دیکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەمال محەمەد ساڵح لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى سەرۆکى حکومەت (10-7-2022) لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کەی کارەبا پێدانی کارەبا دەگاتە 24 کاتژمێری، وتی:"وەک ژێرخان ئێستا 6700 مێگاوات کارەبامان هەیە، جگە لەوەی هەر لەو کابینەدا 2 هەزار و 493 مێگاوات وەکو گڕیبەست کراوە، بەشێکیان کەوتونەتە بواری جێبەجێکردن، بەڵام وەک بەرهەمهێنانی کارەبا ئێستا 3500 مێگاواتە، ئێستا پێدانی کارەبا لە دەوروبەری 16 کاتژمێرە، بەڵام بەپێی ئەو ژێرخانەی کە هەمانە دەگەین بەو ئاستەی کارەبای 24 کاتژمێری دابین بکەین".

 

رونیشیکردەوە "کارپیکردنی وێستگەکان پێویستی بە سوتەمەنییە، ئێستا ئەولەویەتی حکومەت دابینکردنی موچەیە، دوای ئەوە وەزارەتە خزمەتگوزارییەکان خزمەت پێشکەش بە هاووڵاتییان بکەن، لە تواناماندا هەیە کارەبا بکەینە 24 کاتژمێر، بەڵام لەسەر حیسابی وەزارەتی دارایی ئەو بوجەی بەردەستە و بۆ مووچە تەرخان دەکرێت دەچێتە سێکتەرێکی دیکە".

 

وەزیرى کارەبا دەڵێت "لە مانگی 4ی ساڵی داهاتوو بڕێکی باشی وەبەرهێنانی غاز زیاد دەبێت، بەمەش دەتوانین وێستگەکانی دیکەی کارەبا بەکاربخەین، پێش ئەوەش چەند وێستگەیەکی دیکە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەخرێنەکار".

 

دەشڵێت "لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا 328 هەزار هاوبەشی کارەبا زیادیکردووە".

 

وەزیرى کارەبا جەختیشیکردەوە "دابەشکردنی کارەبا دەدرێت بە کەرتی تایبەت، بەڵام با خەڵک دڵنیا بێت هیچ کاریگەری لەسەر خەڵک نابێت، بەڵکو باشتر دەبێت، چونکە ئەوکات وەزارەتی کارەبا سەرقاڵ دەبێت بە پڕۆژە و بەرهەمهێنانی کارەبا".