کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- حه‌سه‌ن عهلێوى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریی له په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ى ئه‌فسه‌ره‌كه‌ى سه‌ماوه کردوویەتی كارێكى یاساییه و هیچى نه‌كردوه ڕاپه‌ڕاندنى ئه‌ركه‌كه‌ى خۆى نه‌بێت، به‌ڵكو هه‌وڵى پاراستنى شكۆى ده‌وڵه‌ت و ئاڵاكهیداوه. حەسەن عەلێوی داواش ده‌كات ئه‌و په‌رله‌مانتاره له‌پاى ئه‌و كاره‌ى كه ئه‌نجامیداوه پاداشت بكرێت نه‌ك سزابدرێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى یاسا و ده‌ستورى جێبه‌جێكردوه و ده‌شبێت عه‌بدولمه‌هدى و لایه‌نى په‌یوه‌ندیداریش لێخۆشبونى بۆ ده‌ربكه‌ن و ئازادبكرێت. . له‌به‌رامبه‌ریشدا، په‌رله‌مانتارێكى كورد سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌بێت ڕێكارى یاسایى له‌دژى ئه‌و ئه‌فسه‌ره بگیرێته به‌ر، له‌و باره‌یه‌وه ههدار بارزانى، په‌رله‌مانتارى كورد له به‌غدا به ناس كوردى وت، "ئه‌و ئه‌فسه‌ره یاسا و ده‌ستورى پێشیلكردووه و سوكایه‌تى كردووه و ده‌بێت سزاى یاساى وه‌ربگرێت" هەدار بارزانی وتیشی، "به‌هیچ جۆرێك له‌و ئه‌فسه‌ره خۆشنابین هه‌تاوه‌كو له‌سه‌ر ئه‌و پێشیلیكارییهى سزاى یاساى وه‌رنه‌گرێت كۆڵناده‌ین و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوامان له لیژنه‌ى شه‌هیدان كردووه سكاڵا تۆمار بكات." . وتیشى سكاڵاكه‌یان له ڕێگه‌ى لیژنه‌كه‌یانه‌وه ئاڕاسته‌ى دادگاى سه‌ربازى ده‌كه‌ن و چاودێرى ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شى ده‌كه‌ن. هه‌فته‌ى ڕابردوو له میانى پرۆسه‌ى هێنانه‌وه‌ى ڕوفاتى شه‌هیدانى ئه‌نفال له‌گۆڕستانى سه‌ماوه به‌ره‌و هه‌رێم، ئه‌فسه‌رێكى عه‌ره‌ب داواى لابردنى ئاڵاى كوردستانى له‌سه‌رشانى كهسوكارێكى شه‌هیدانى ئه‌نفال كرد و ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا و پارێزگارى سه‌ماوه‌ش به‌هۆى ئه‌و ڕوداوه‌وه داواى لێبوردنى له گه‌لى كورد و كه‌سوكارى شه‌هیدانى ئه‌نفالیش كرد.