گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاندیدى سەرۆککۆمار یەکلابکرێتەوە

عەمار حەکیم: گۆڕانكاریی ریشەیی لە حكومەتی ئێستا پێویست نییە

2022.07.10 - 09:53
App store icon Play store icon Play store icon
عەمار حەکیم: گۆڕانكاریی ریشەیی لە حكومەتی ئێستا پێویست نییە

ناس کورد-

 

عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتى حیکمە رایگەیاند، پێویست ناكات گۆڕانكارییەكی ریشەیی لە حكومەتی ئێستادا رووبدات، لەژێر رۆشنایی ئەو دەستکەوتانەى لەم ماوەیەدا بەدەست هاتوون، داواشى لەلایەنە کوردییەکان کرد کاندیدى سەرۆککۆمار یەکلایی بکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەکیم (10-7-2022) لە وتاری جەژنی قورباندا وتی "پێویستە پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزاری هاوسەنگی نیشتمانی، هاوتەریب لەگەڵ گەورەیی ئەو ئاڵنگاریە گەورانەی کە روبەڕووى عێراق بوونەتەوە".

 

وتیشى "دروست نییە هەمووان بەشداری لە حكومەتدا بكەن، هەروەها دروست نییە هەمووان دەستبەرداری پشتگیرییەكانی حكومەت بن و لێكەوتەكانی هەڵبگرن، دەبێت دەستەیەكی پەرلەمانی پاڵپشت هەبێت و دەستەیەکى دیکەش چاودێرى بکات".

 

حەکیم ئاماژەی بەوەشكرد، "بەهێزنەكردنی ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتی لە ناوخۆی پەرلەمانەوە، بیانوو دەدات بۆ گواستنەوەی ناڕەزایەتییەکان بۆ دەرەوەی پەرلەمان، خستنەڕووی وڵات بەرەو ئاڵۆزى و ناڕەزایی جەماوەری".

  

باسى لەوەشکرد، کشانەوەی رەوتى سەدری لە پەرلەمان بە مانای دەرچوونیان نییە لە گۆڕەپانی سیاسی، بەو پێیەی ئەوان نوێنەرایەتی توێژێکی گەورەی گەل دەکەن.

 

حەکیم داواشى لە لایەنە کوردییەکان کرد کاندیدى سەرۆککۆمار یەکلایی بکەنەوە، هەروەها یاساى نەوت و غازیش یەکلا بکرێتەوە.