گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’زۆر چاوەڕوان نابین’’

خەزعەلى لەبارەى پۆستى سەرۆککۆمار پەیامێک ئاڕاستەى پارتى و یەکێتى دەکات

2022.07.10 - 09:41
App store icon Play store icon Play store icon
خەزعەلى لەبارەى پۆستى سەرۆککۆمار پەیامێک ئاڕاستەى پارتى و یەکێتى دەکات

ناس کورد-

 

قەیس خەزعەلى ئەمیندارى گشتى عەسائیبى ئەهلى حەق داواى لە پارتى و یەکێتى کرد پرسی پۆستى سەرۆککۆمار یەکلایی بکەنەوە و دەڵێت زۆر چاوەڕوان نابن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خەزعەلى (10-7-2022) لە وتارى جەژنى قورباندا وتى "کشانەوەی رەوتی سەدری لە پرۆسەی سیاسی، پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی فیدراڵی لە عێراق خێراتر دەکات".

 

داواشی لە هێزە كوردییەكان كرد پرسی سەرۆككۆمار یەكلایی بكەنەوە، پێشبینیشیکرد چوارچێوەی هەماهەنگی بتوانێت بە ئاسانی كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەت بخاتەڕوو.

 

"ئێمە زۆر چاوەڕوان ناکەین بۆ یەکلاکردنەوەى ناکۆکییەکان لەسەر پۆستى سەرۆککۆمار و پێشبینى دەکەین کاندیدى سەرۆک وەزیران یەکلایی بکرێتەوە پێش ڕێککەوتن لەسەر پۆستى سەرۆککۆمار"، خەزعەلى وایوت.