گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارییەک لە پارتى یەوە لەبارەى دۆخى عێراق

2022.07.10 - 09:30
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەک لە پارتى یەوە لەبارەى دۆخى عێراق

ناس کورد-

 

بەنگین ڕێكانی بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتى لە بەغدا رایگەیاند، خۆپیشاندەرانى تشرین بۆ ئەوە خۆپیشاندانیان نەکرد کە هەمان هاوکێشە لە عێراق دوبارە بێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 رێكانی لەبڵاوکراوەیەکدا وتى "لەم جەژنەدا دەمەوێت ئەوە لەبیر بكەمەوە كە گەلەكەمان لە تشرین ناڕەزایی دەربڕی دژی شكست و وابەستەیی، داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەیان نەكرد بۆ بەرهەمهێنانی هەمان هاوكێشە".

 

دەشڵێت، "دەبێت لە خۆمان بپرسین، چیمان کردووە و چی دەکەین بۆ ئەوەی لە وابەستەیی و شکست ڕزگارمان بێت؟ نیشتمانپەروەری و دڵسۆزی بۆ نیشتمان و گەل هەڵسوکەوتە نەک دروشم".