گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری بەرگریی بێتاوانبوونی ئەفسەرە عێراقییەکەى ڕاگەیاند کە تۆمەتبارکرابوو بە سیخوری بۆ ئەمریکا

2019.08.03 - 13:55
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری بەرگریی بێتاوانبوونی ئەفسەرە عێراقییەکەى ڕاگەیاند کە تۆمەتبارکرابوو بە سیخوری بۆ ئەمریکا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیری بەرگریی عێراق ڕەتیکردەوە مەحمود فەلاحی، فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى ئەنبار لە کەیسی سیخوریکردن بۆ دەزگای سی ئای ئەی ئەمریکی تێوەگلابێت. نەجاح شەمەری، وەزیریی بەرگریی عێراق لە سەردانێکیدا بۆ پارێزگای کەربەلا ڕایگەیاند، "هیچ ئەفسەرێکى عێراقی تێوەنەگلاوە لە سیخوڕیکردن بۆ وڵاتانی دەرەوە، خۆ ئەگەر هەرشتێکى لەوجۆرە هەبێت خێرا ڕەوانەى دادگای سەربازی دەکرێت." . نەجاح شەمەری وتیشی، "ئەوەى ڕوویداوە دۆسیەیەکە لەناو کەرتی سەربازیی و نامانەوێت ئەو شتە لە ڕاگەیاندنەکانەوە بکرێتە هەڵا، لیژنەى لێکۆڵینەوەش پێکهێنراوە." ڕاشیگەیاند، "بەهیچ شێوەیە هیچ ئەفسەرێک یان کارمەندێکى وەزارەتی بەرگریی ناپاکی نەکردووە." پێشتر وا بڵاوکرایەوە کە محمود فەلاحی، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانى ئەنبار تێوەگلاوە لە کەیسی سیخوریکردن بۆ دەزگای سی ئای ئەی ئەمریکی.