گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا داویەتی بە ئۆکرانیا

بۆچی ڕوسیا ئەوەندە لە موشەکی هیمارس دەترسێت.. کە هات تەنها دەبێت هەڵبێیت

2022.07.09 - 13:53
App store icon Play store icon Play store icon
بۆچی ڕوسیا ئەوەندە لە موشەکی هیمارس دەترسێت.. کە هات تەنها دەبێت هەڵبێیت

ناس کورد-

شارەزایانی سەربازی هۆکاری ترسی سوپای ڕوسیایان لە سیستەمی موشەکی هیمارس ئاشکرا کرد کە ئەمریکا هەر لە سەرەتای لەشکرکێشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا چەند دانەیەکی بە هێزەکانی ئۆکرانیا داوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئۆلێگ ژدانۆڤ، شرۆڤەکاری سەربازی لە لێدوانێکیدا بۆ "ڕادیۆ ئێن ڤی" ڕایگەیاند، سوپای ڕوسیا ناتوانێت بنکە و ناوچەکانی لە سیستمی "هیمارس" بپارێزێت، چونکە "هیچ جۆرە سیستەمێکی بەرگریی ڕوسی ناتوانێت ڕێگرییان لێبکات".

 

 ڕوونیکردەوە کە "هیمارس" بە وردییەکی تەواوەوە ئامانجەکە دەپێکێت، هەروەها مەودای هەڵدانی سیستەمەکە دەگاتە 70 کیلۆمەتر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هیچ چارەسەرێکی بەرگری دژی ئەم سیستەمە نییە، تاکە ڕێگە ئەوەیە کە هەڵبێت ئەگەر بینیتان مووشەکێکی لەو شێوەیە بە ئاڕاستەی تۆ دێت".

 

ئەو شرۆڤەکارە سەربازییە مەترسیداری سیستەمەکە بە هۆکاری هەوڵە بەردەوامەکانی ڕوسیا دەزانێت بۆ ڕێگریکردن لە ناردنی چەک و کەلوپەلی سەربازی لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا."

 

دوێنێ هەینی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بڕی 400 ملیۆن دۆلاری دیکە هاوکاری بۆ ئۆکرانیا دەنێرێت، کاروانی ئەمجارەی هاوکارییەکان چەکی دوور مەودا و وردی مەترسیداری تێدایە.

 

بە گوێرەی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، ئەم پاکێجی هاوکارییە لە چوار سیستمی مووشەکی هیمارس پێکهاتووە.

 

بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، بەهۆی هەشت سیستەمی مووشەکی هیمارس کە مانگی ڕابردوو ڕادەستی ئۆکرانیا کران، شارەزایانی سەربازی مەزەندە دەکەن کە سوپای ئۆکرانیا توانیویەتی زیاتر لە دەیان کۆگای تەقەمەنی ڕوسیا لەناوببات کە لە پشت هێڵی پێشەوەی شەڕەوە دانراون.

ئۆکرانیا و ڕوسیا سیستەمی موشەکیان هەیە، بەڵام "هیمارس" مەودای دوورتر و وردترە، بەپێی قسەی بەرپرسێکی کۆشکی سپی، مەودای بڕینی نزیکەی 80 کیلۆمەتر هەیە.

 

سوپای ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌وسیستەمە موشەکییە نوێترین موشەکەکان دەتەقێنێت، له‌وانه‌ش موشه‌كی وردی GMLRS كه‌ به‌شێكن له‌ مۆدێلی MLRS كه‌ مه‌ودای زیاتر له‌ 70 كم.

 

ئەو سیستەمە موشەکییە لە هەموو بارودۆخێکی کەشوهەوا، لە ژینگە کراوە و شار و ئاڵۆزەکاندا، و لە مەودای نزیک و دووردا کاردەکات.