گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامار و زانیاری

بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لەناو ژنانی عێراقدا زیادی کردووە

2022.07.09 - 11:27
App store icon Play store icon Play store icon
بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لەناو ژنانی عێراقدا زیادی کردووە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئاماری ئەو کەسانەی ڕاگەیاند کە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون و دەڵێت، 200 کەسیان ژنن و 200 کەسی تریان نەوجەوانن لەنێوان نێر و مێدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بیلال سۆبهی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دژە ماددە هۆشبەرەکان لە لێدوانێکدا (9ی تەموزی 2022) بۆ ئاژانسی عێراقییە وتی، "یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ژمارە 59ی ساڵی 2017 سزای بازرگانان و هاوردەکاران و پەرەپێدەرانی ماددە هۆشبەرەکان لەخۆدەگرێت، هاوردەکار بەپێی بڕگەکانی مادەی 27ی یاسای ماددە هۆشبەرەکان سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە و زیندانی هەتاهەتایی بۆ هەر کەسێک کە خەریکی کشتوکاڵ، پیشەسازی، یان هاوردەکردن و هەناردەکردن بێت."

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "بازرگانیكردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌پێی بڕگه‌كانی مادده‌ی 28ی یاسای مادده‌ی هۆشبه‌ر سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی یان زیندانی كاتی ده‌درێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ "هیچ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی هاورده‌كردن و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی بڕگه‌كانی مادده‌ی 27دا نییه‌."

 

سه‌باره‌ت به‌ ئاماری ژماره‌ی ده‌ستگیركردنی به‌كارهێنه‌ران و بازرگانانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان، ناوبراو دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ "ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا ده‌ستگیركراون گه‌یشتووەتە هەشت هه‌زار و 200 تۆمه‌تبار به‌ بازرگانی و خراپ به‌كارهێنان، له‌وانه‌ 200 ژن، هەوەرها زیاتر له‌ 200 نێر و مێی نەوجەوانان."

 

لە درێژەی قسەکانیدا وتی "ئەم ئامارە نیشاندەرێکی مەترسیدارە سەبارەت بە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لەلایەن ژنان و نەوجەوانان"، جەختی لەوە کردەوە کە "گەورەترین ڕێژەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەناو پیاواندایە".