گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاری

ئۆتۆمبێلک لە شەقامی 100 مەتریی هەولێر وەرگەڕا و دوو کەسی تێدا مرد

2022.07.09 - 10:24
App store icon Play store icon Play store icon
ئۆتۆمبێلک لە شەقامی 100 مەتریی هەولێر وەرگەڕا و دوو کەسی تێدا مرد

ناس کورد-

کاتژمێر 6ی بەیانی ئەمڕۆ  و لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان لە شەقامی 100 مەتریی شاری هەولێر بەهۆیم وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوانی دیکەش برینداربوون؛ "قوربانییەکان بە ڕەچەڵەک عەرەبن."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر (9ی تەموزی 2022) وت، ڕووداوەکە لەسەر شەقامی 100مەتری و لە دەروازەی ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاسی رێگەی بەحرکە بووە و بەهۆی خێراییەوە بووە.



دەشڵێت، ئوتومبێلێکی جۆری دۆجی تایبەت بەخێراییەک رۆیشتووە کە نزیکبووە لە 200 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا، کاتێک گەیشتووەتە پێچەبازنەییەکەی سەرئەندەرپاس، کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە، دوای خۆکێشانی بەشۆستە و راگرەکان، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دووانی دیکەش برینداربوون.



هەر چوار سەرنشینەکە بە ڕەچەڵەک عەرەبن.

May be an image of car, tree and outdoorsMay be an image of outdoorsMay be an image of roadMay be an image of 3 people, car and road