گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

چۆن لە ڕێگری لە ئەدهەم بارزانی کرا بێتەوە ناو خاکی هەرێم؟

2022.07.08 - 20:15
App store icon Play store icon Play store icon
چۆن لە ڕێگری لە ئەدهەم بارزانی کرا بێتەوە ناو خاکی هەرێم؟

ناس کورد-

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد-، دوێنێ ئەدهەم بارزانی لە ئێرانەوە گەڕاوەتەوە و ویستوویەتی بگەڕێتەوە هەولێر، بەڵام لە خاڵی سنوری حاجی ئۆمەران ڕێگری لێکراوە و گەڕاوەتەوە ئێران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی قسەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ناس کورد، کاتێک ئەدهەم بارزانی گەیشتوەتە خاڵی سنوری حاجی ئۆمەران، ئاگادارکراوەتەوە کە دەبێت خۆی پاسەوانەکانی لە ئۆتۆمبێلەکانی بێنە خوارەوەو ئۆتۆمبێلەکانی بنێردرێنە خاڵی پشکنین و خۆشیان چاوەڕێ بکەن تا کارەکان تەواو دەبێت، ئێنجا ڕێگەیان پێدەدرێت بگەڕێنەوە هەرێم.


ئەو سەرچاوەیە وتیشێ، ئەدهەم بارزانییش پێی وتون بۆچی هیچ جارێک کە لەئێران گەڕابێتەوە ئەم ڕێ و شوێنانەی لە دژ نەگیراوەتەبەر، بەڵام ئەمجارە بەم شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ دەکەن؟ هێزە ئەمنییەکانیش پێیان وتووە کە لەسەرووی خۆیەوە فەرمانیان بۆ هاتووەو ئەوان تەنیا فەرمان جێبەجێدەکەن.

هەر بەپێی سەرچاوەکە، ئەدهەم بارزانیش لەو قسانە نیگەران دەبێت و پێیان دەڵێت مادام دۆخەکە بەو شێوەیە بێت بگەڕێمەوە ئێران باشترە.


ناس کورد زانیویەتی ئەدهەم بارزانی سێ ئۆتۆمبێلی لەگەڵدابووەو لەکاتی گەڕانەوەشیدا بۆ ئێران ئەوانیش لەگەڵیدا گەڕاونەتەوە ئێران.