گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

منداڵێكی پێنج ساڵان له‌ ئاوێكی نزیك قه‌ڵادزێ خنكا

2022.07.08 - 17:57
App store icon Play store icon Play store icon
منداڵێكی پێنج ساڵان له‌ ئاوێكی نزیك قه‌ڵادزێ خنكا

ناس کورد-

منداڵێكی ته‌مه‌ن پێنج ساڵان له‌ ئاوێكی نزیك قه‌ڵادزێ خنكا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شۆڕ‌ش ئیسماعیل، وته‌بێژی به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕ‌اپه‌ڕ‌ین (8ی تەموزی 2022) ڕ‌اگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستا ته‌رمی کوڕێکی منداڵ به‌ناوی ( ل . م . ع) کە ته‌مه‌ن 5 ساڵان و دانیشتووی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ری سه‌ر به‌ قه‌زای پشده‌رە گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه‌ به‌ وته‌ی كه‌سوكاری له‌ ڕ‌ووبارێكی نزیك سنوره‌كه‌ خنكاوه‌.

 

وتیشی، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان هێزه‌كانمان له‌ بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی مه‌به‌ست، دوای پشكنین و توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت له‌ ناو ئاودا خنكاوه‌و پاش گرتنه‌به‌ری ڕ‌ێوشوێنی یاسایی ڕ‌اده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی كرایه‌وه‌، په‌ڕ‌اوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕ‌ووداوه‌كه‌ ڕ‌ێكخراوه‌.