گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا

2022.07.08 - 11:51
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا

ناس کورد-

دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ تەقەی لێکرا، شینزۆ ئابێ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا، تەلەڤزیۆنی فەرمیی ژاپۆن ڕایگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، 8ی تەموزی 2022، شینزۆ ئابێ لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکیدا لە شاری کیۆتۆ کە لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی کاندیدی پارتی لیبراڵ دیموکرات تەقەی لێ کرا، میدیاکانی ژاپۆن دەڵێن تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوەکە ئەندامێکی پێشووی هێزی بەرگریی دەریایی ئەو وڵاتەیە.  

  

ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێت تۆمەتبارەکە چەکێکی بە دەست دروستکراوی بەکارهێناوە.  

  

بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، دڵی ئابێ لەکار کەوتووە و خراوەتە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد، کەمێک پێش ئێستا مردنی ناوبراو بە فەرمی ڕاگەیەنرا.

  

شینزۆ ئابێ کە لە ساڵانی 2012-2020 سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن بوو، توانی دریژترین ماوە لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە و دوو ساڵ لەمەوبەر بە هۆکاری تەندروستی، پۆستەکەی جێهێشت.  

  

    

  

me_ga.php?id=5402Shinzo Abe being carried on a stretcher to a medical helicopter in Nara, Japan, on Friday.