گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەی بزانە

شاندێکی پێنج کەسیی پارتی دەنێرێتە بەغدا

2022.07.08 - 11:24
App store icon Play store icon Play store icon
شاندێکی پێنج کەسیی پارتی دەنێرێتە بەغدا

ناس کورد-

ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پارتی ئاشکرای دەکات، دوای جەژن، بەشێوەیەکی جدیی گفتوگۆ و دانوستانەکان بۆ بابەتی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ لە عێراق، لەنێوان لایەنە سیاسییەکان دەست پێ دەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. ڤیان سەبری، ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی بۆ بەغدا بە میدیای حزبەکەی (8ی تەموزی 2022) ڕاگەیاند: 'زۆربەی دانوستانەکان بەشێوەیەکی جدیی دوای جەژن دەست پێ دەکەن. لەنێو گۆڕەپانی سیاسیی عێراقدا دوای کشانەوەی سەدر، ئێستا پارتی گەورەترین حزبی سەر ئاستی هەرێمی کورستان و عێراقە، هەروەها لەنێو ئەنجوومەنی نوێنەرانیش بە هەمان شێوەیە، دوای پارتی سیادەیە و دوای ئەویش چوارچێوەی هاواهەنگییە'.

لەبارەی چوونی شاندی پارتی بۆ بەغدا، ئەندامەکەی شاندی پارتی دەڵێ: “لەلایەن سەرۆك مەسعود بارزانی، شاندێکی پێنج کەسی بە سەرۆکایەتیی د. فواد حوسێن بۆ چوونە بەغدا پێکهێنراوە، خۆشم ئەندامی شاندەکەم”.

هاوکات د.ڤیان سەبری گوتیشی: “هەر وەک چۆن کاک مەسعود رای گەیاند، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە بەرنامەی حکوومەتە لەسەر بنەمای هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان بێت، ئەوەی دیکە گرنگ نییە كێ دەبێت بە سەرۆک وەزیر و سەر بە چ لایەنێک دەبێت، بەڵکوو رێککەوتن لەسەر ئەو سێ بنەمایە بۆ ئێمە گرنگە”.

هەرچی دەربارەی بابەتی سەرکۆمارە، کە ئاخۆ لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی بۆ دیاریکردنی کەسێک چی دەکەن، کە هەردوو لا لەسەری رێک بکەون، د. ڤیان سەبری دەڵێ: “تا ئێستا بەربژێری پارتی (رێبەر ئەحمەد)ە، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانیش لە گفتوگۆکانماندا جەختی لەسەر دەکەینەوە”.