ناس کورد-
حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی فرۆشی سێ مانگی نەوتی ئاشکرا کرد و دەڵێت، 43%ی بۆ مووچە تەرخانکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم (پێنجشەممە 7-7-2022) ڕایگەیاند، "لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 34 ملیۆن و 923 هەزار و 168 ملیۆن بەرمیل نەوت بەڕێگەی بۆری فرۆشراوە کە بەهاکەی زیاتر لە سێ ملیار دۆلار بووە و تێکرای نرخی هەر بەرمیلێکیش 86 دۆلار بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها 409 هەزار و 37 بەرمیل نەوت بە ناوخۆ فرۆشراوە کە ئەویش بەهاکەی زیاتر لە 34 ملیۆن دۆلار بووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوی هەرێم لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا سێ ملیار و 63 ملیۆن و 841 هەزار و 891 دۆلار بووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو پارەیە، ملیارێک و 343 ملیۆن و 841 هەزار و 232 دۆلار بۆ مووچە تەرخانکراوە کە دەکاتە 43%ی کۆی پارەکە.