گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی دابەشکردنی مووچە ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.07.07 - 19:11
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی دابەشکردنی مووچە ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە کاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشیناندا لە بانکی حەمرین لە هەولێر، قەڵەباڵغی زۆر هەبوو، بەڕێوەبەری بانکەکە دەڵێت، دەوامیان درێژ کردووەتەوە تا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش بکەن، ڕەتیشی دەکاتەوە کێشەی پارەیان هەبووبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد مەلا، بەڕێوەبەری بانکی حەمرین لە هەولێر (پێنجشەممە 7-7-2022) بە میدیای پارتیی ڕاگەیاند، "تەنها ئەمڕۆ زیاتر لە شەش هەزار مووچەخۆری خانەنشینی سەربازی و پێشمەرگەی دێرین لای ئێمە مووچەیان وەرگرتووە، بۆیە قەڵەباڵغیەکی زۆر هەبوو، بەتایبەت چونکە پێش جەژنە، سەرجەم مووچەخۆران ئەمڕۆ هاتبوون بۆ مووچە." 

 

جەختیشی کردووەتەوە، " ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا لە بانکەکە لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئێمە بوو، دەوامیشمان درێژ کردووەتەوە تا هەموو لایەک مووچەی خۆیان وەربگرن، لە بانک پارە هەبووە و کێشەی پارەمان نەبووە".