گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

2022.07.07 - 18:14
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

ناس کورد- 

لە چوارچێوەی سەردانەکانیدا بۆ وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی وەزارەتی دادی کرد و ڕایگەیاند، نابێت لە سزادانی بازرگانانی مادەی هۆشبەر هیچ کەمتەرخەمییەک بکرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری (پێنجشەممە 7-7-2022) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت، بە ئامادەبوونی وەزیر و سەرۆکی ئەنجومەنی شورا و سەرۆکی داواکاری گشتی و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەزارەتی دادی کرد.

 

ئاماژە بەوەکراوە، سەرۆکی حکومەت، لە وتەیەکدا ئاماژەی بە گرنگیی وەزارەتی داد و سەقامگیربوونی دادپەروەری بە گشتی کرد و وتی، "دادپەروەریی و بەدەستهێنانی ڕەزامەندی هاووڵاتییان بنەمای سەرکەوتن و بەهێزبوون و مانەوەی هەر دەسەڵات و حکومڕانییەکە، بۆیە خوازیارم وەزارەتی داد و هەموو دامودەزگاکانی حکومەت، کار لە پێناو جێبەجێکردنی دادپەروەری و خزمەتکردنی هاووڵاتییان بەگشتی و بەبێ جیاوازی بکەن." 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی نەهێشتنی ڕووتین و بیرۆکراسی و پێشکەشکردنی ئاسانکاری پێویست بۆ هاووڵاتییان و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی حکومەت کردەوە .

 

ئەوەش هاتووە، سەرۆکی حکومەت هەروەها ئامادەیی هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکی حکومەتی لە گەڵ دادگاکانی کوردستان دەربڕی بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی پیشەییانە و بە خێرایی، ئەرکەکانیان رابپەڕێنن و لە بەسزاگەیاندنی تاوانباران و سەرپێچیکارانی یاسا بە گشتی و بەتایبەتیش بازرگانانی ماددەی هۆشبەر، هیچ کەمتەرخەمییەک نەکەن.