گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ بەرهەم ساڵح و کازمی کۆبووەوە و پەیامێکی بڵاوکردەوە

2022.07.07 - 17:50
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ بەرهەم ساڵح و کازمی کۆبووەوە و پەیامێکی بڵاوکردەوە

ناس کورد- 

بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا، لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح و مستەفا كازمی كۆبووەوە و تاووتوێی دۆخی سیاسیی عێراقیان کرد، سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، " هیوادارین گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن بكرێتە بنەمای كاركردن و هەموو هەوڵەكان لەپێناو داهاتوویەكی گەشتر بێت بۆ هاوڵاتییان."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ (پێنجشەممە 7-7-2022) بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە بە سەردانێك لە بەغدای پایتەخی عێراقە، لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیكرد لە ھەریەك لە د. بەرھەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق و مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی کۆبوونەوەکە، ‏‎لە میواندارییەكەدا بارودۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنی عیراق تاووتوێكرا و هەوڵەكان بۆ كۆكردنەوەی هێز و لایەنە سیاسییەكان و زاڵكردنی زمانی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن بەرز نرخێندرا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ‏‎لە درێژەی گفتوگۆكاندا باسی رۆڵی حكومەت لە باشتركردنی ژیانی هاوڵاتییان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر كرا و بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بە گرنگ وەسفكرا.

 

ئەوەش هاتووە، بافڵ تاڵەبانی جەختی لە درێژەدان بە سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال كردەوە و وتی، "سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجوومەنی وەزیران دەتوانن رۆڵی گرنگ و كاریگەر ببین لە بونیادنانی ئاشتی و سەقامگیری بۆ عیراق، هیوادارین گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن بكرێتە بنەمای كاركردن و هەموو هەوڵەكان لەپێناو داهاتوویەكی گەشتر بێت بۆ هاوڵاتییان."