ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە قاسەی خێرخوازیی مزگەوتێکیان شکاندووە و پارەکەیان بردووە و لە مزگەوتێکی دیکەش دزییان کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران (پێنجشەممە 7-7-2022) ڕایگەیاند، "لە ریکەوتی ٣-٧-٢٠٢٢ لەلایەن بەریوبەرایەتی ئەوقافی سۆران ئاگادارکراینەوە بە ھەبوونی دوو تاوانی دزی لەمزگەوتەکانی برایەتی و عبداللە قادر لە گوندی دێلزیان، دوای چوونی مەفرەزەکانی نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی دیانا بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا کۆمەلێک کەلوپەلی کارەبایی لەمزگەوتی برایەتی دزراوە لەمزگەوتی عبداللە قادریش قاسەیەکیی خێرخوازی شکێندراوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای بەدواداچونی وردی مەفرەزەکانی نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی دیانا توانیان بەکەمتر لە پێنچ کاتژمێر دوو تۆمەتبار دەست نیشان بکەن دوای ئاگادارکردنەوە بەرێز دادوەری لێکۆلینەوەی سۆران دوو تۆمەتبارەکە دەستگیر کران دانیان نا بە تاوانەکەیان.