گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەگەڵ هاتنى جەژنى قوربان

نرخى ئاژەڵ لە هەرێم بەرزدەبێتەوە

2022.07.07 - 15:36
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى ئاژەڵ لە هەرێم بەرزدەبێتەوە

ناس کورد-

 

نرخى ئاژەڵ لە هەرێمى کوردستان بەرزبوونەوەى بەخۆوە بینیوە بەراورد بەساڵى رابردوو، لەگەڵ نزیکبوونەوەى جەژنى قوربان و خواستى زۆرى خەڵک بۆ قوربانیکردن، هۆکارەکەشى بۆ زیادبوونى خەرجى بەخێوکردنى دەگەڕێنرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەدواداچوونى مەیدانى پەیامنێرى "ناس کورد" لە شوێنى سەرەکى کڕین و فرۆشتنى ئاژەڵ لە سلێمانى دەردەکەوێت، ئەمساڵ نرخى ئاژەڵ بەرزبوونەوەى بەخۆوە بینیوە، بەتایبەتى جوانەگا کە هەر کیلۆیەکى زیندەقەپانى دوو هەزار دینارى چووەتەسەر.

 

فرۆشیارێکى ئاژەڵ لە سلێمانى بۆ "ناس کورد" باسى لەوەکرد، لەئێستادا نرخى هەر کیلۆیەک زیندەقەپانى مەڕ سێ هەزار  500 دینار تا چوار هەزار و 500 دینارە، شەکى مێ پێنج هەزار دینار، شەکى نێر شەش بۆ شەش هەزار و 500 دینار.

 

وتیشى هەروەها نرخى هەر کیلۆیەک زیندەقەپانى جوانەگا 7 بۆ 7 هەزار و 500 دینارە و بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبوەتەوە و بەراورد بە ساڵى رابردوو دوو هەزار دینار جیاوازى هەیە.

 

ئەو ئاژەڵانەى لەئێستادا لەهەرێمى کوردستان کڕین و فرۆشتنیان پێوەدەکرێت جگە لە ئاژەڵى ناوخۆ و ناوچەکانى دیکەى عێراق، بەشێکى لە ئێران و بەشێکى دیکەشى لە سوریاوە هاوردە دەکرێت.

 

ئەو فرۆشیارە هۆکارى سەرەکى بەرزبوونەوەى نرخى ئاژەڵى گەڕاندەوە بۆ بەرزبوونەوەى نرخى جۆ کە خۆراکى سەرەکى ئاژەڵە، بەو پێیەى ساڵانى رابردوو تەنێکى بە 250 هەزار دینار بۆ 300 هەزار دینار بووە، ئێستا بە 900 هەزار دینارە.

 

دەشڵێت لەناوخۆش ئاژەڵدارەکان بەهۆى وشکەساڵییەوە ئاژەڵەکانیان دەفرۆشن چونکە خەرجى بەخێوکردنیان قورسە.