گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاندیدى سەرۆککۆمار

راپۆرتێک وردەکاریی نێوەندگیریی قائانى لەنێوان پارتى و یەکێتى بڵاودەکاتەوە

2022.07.07 - 13:12
App store icon Play store icon Play store icon
راپۆرتێک وردەکاریی نێوەندگیریی قائانى لەنێوان پارتى و یەکێتى بڵاودەکاتەوە

ناس کورد-

 

ئیسماعیل قائانى فەرماندەى فەیلەقى قودسی سوپاى پاسدارانى ئێران نێوەندگیریی لەنێوان یەکێتى و پارتیدا دەکات بۆ ڕێککەوتن لەسەر کاندیدى پۆستى سەرۆککۆمار، بەڵام هەردوو حزبەکە تا ئێستا سورن لەسەر کاندیدەکانیان، ئەوەش بەپێی رۆژنامەى "ئەلعەرەبی جەدید" ى قەتەرى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتێکى رۆژنامەکە (7-7-2022) سەرچاوەیەکى باڵا لەهەرێمى کوردستان ئاماژەى بەوەکرووە، قائانی چه‌ند رۆژێكه‌ ناوبژیوانی ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پارتى و یەکێتى له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆك كۆمار، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردووشدا له‌ شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ سەرکردەکانی یەکێتی کردووە، جگە لە کۆبوونەوەکانی شاری هەولێر لەگەڵ سەرکردەکانی پارتی.

 

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەدا، لە میانی كۆبوونەوەكانیدا لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكان، قائانی پشتیوانى لە کاندیدى هاوبەش کردووە، بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان و بە ئامانجی تێپەڕاندنی پرسەکە بەبێ هیچ ئاستەنگ و ناكۆكییەك دوای كۆتایی هاتنی پشووى جەژن .

 

بەپێی راپۆرتەکە، تا ئەم ساتەوەختە ئەو دوو حزبە كوردییە سوورن لەسەر كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، ئەوانیش رێبەر ئەحمەد كاندیدی پارتی و بەرهەم ساڵح، كاندیدی یەكێتی.

 

بە وتەی هەمان سەرچاوە، "ئەگەر دۆخەکە وەک خۆی بمێنێتەوە و هەر لایەنێک پابەند بێت بە کاندیدەکەیەوە، قائانی داوا لە هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات پاڵپشتی کاندیدی یەکێتی بکەن، و کاندیدی پارتی دیموکرات تێنەپەڕێنن".

 

ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیكرد، "بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی لەماوەی چەند كاتژمێری رابردوودا گەیشتووەتە بەغدا، دوای ئەوەی زیاتر لە جارێك كۆبوونەوەی لەگەڵ قائانی ئەنجامداوە، ئەوەش بۆ تاوتوێكردنی ئەنجامی كۆبوونەوەكانی لەگەڵ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی".