گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پارتی بڕیارى بەشداریكردن له‌ حکومەت ئاشكرا ده‌كات

2022.07.07 - 12:24
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی بڕیارى بەشداریكردن له‌ حکومەت ئاشكرا ده‌كات

ناس کورد-

 

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانى عێراق و ئەندامى شاندى دانوستانکارى پارتى رایگەیاند، حزبەکەى بڕیاریداوە بەشدارى حکومەتى نوێی عێراق بکات و سێ بنەماى لەو بارەیەوە دیاریکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاخەوان عەبدوڵڵا (7-7-2022) بە پێگەى فەرمى حزبەکەى وت “لە دوای کشانەوەی تەیاری سەدری ئێستا چوارچێوەی ھەماھەنگی لە گۆڕەپانەکەن و ئەوان دەیانەوێت حکوومەت پێکبھێنن، پارتی دیموکراتی کوردستانیش بڕیاریداوە بەژداری حکوومەت بکات لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژە نیشتیمانیەی کە دەیەوێت لەسەری رێکبکەون".

 

وتیشى "پارتی مەبدەئی شەراکەت و تەوافوق و تەوازنی کردۆتە بنەمایەک بۆ بەژداریکردن لەم حکوومەتە ئەم بابەتە لە دانوستانەکان باسبکاتەوە، ھەروەھا بابەتی مەلەفەکانیتری پەیوەست بە نێوان ھەرێم و بەغدا لەکاتی پێکھاتنی حکوومەت لەو مەلەفانە دەبن کە قسەی لەسەر دەکرێت لە رۆژی رێککەوتنی لایەنەکان".

 

شاخەوان عەبدوڵڵا دەڵێت "بۆیە ئێستا لایەنی چوارچێوەی ھەمەھەنگی شاندی دانوستانکارییان دروستکردووە و خەریکی ئامادەکردنی بەرنامەی کاری حکوومەتی داھاتوون، بەرنامەکەیان تەواو کردووە لەگەڵ لایەنەکاندا قسەی لەسەر دەکەن".

 

دەشڵێت "وەکو پارتی بە فەرمی لە دانیشتنەکانمان وتووێژ لەسەر پێکھێنانی حکوومەتی داھاتوو ھەروەھا شێوازی حکوومەتەکە تا چەند دەتوانێ بڕوای بە فرەیی و بە حکوومەتێکی تەوافوق ھەبێ و ھەموان تیایدا بەژداربن، ئەمانە ئەو بابەتانەن کە باسی لێوەدەکرێت دوای جەژن بابەتی سیاسیی و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەت دەبێت".