گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران ژمارەیەک دیبلۆماتکارى بیانى بەتۆمەتى سیخوڕى دەستگیردەکات

2022.07.07 - 10:48
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران ژمارەیەک دیبلۆماتکارى بیانى بەتۆمەتى سیخوڕى دەستگیردەکات

ناس کورد-

دەزگاى هەواڵگرى سوپای پاسدارانی ئێران ژمارەیەک دیپلۆماتکاری بیانی لە تاران لە نێویاندا یاریدەدەری باڵیۆزی بەریتانیا بە تۆمەتی "سیخوڕی" دەسبەسەر کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێران، (٧ی تەمووزی ٢٠٢٢) بڵاویکردەوە "هەواڵگرى پاسداران ژمارەیەک دیپلۆماتکاری باڵوێزخانە بیانییەکانی دەستگیرکردووە کە لە ناوخۆی وڵاتدا چالاکیی سیخوڕییان ئەنجامداوە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەواڵگرى فیلمێکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا چاودێری چۆنیەتی ئەنجامدانی کاری سیخوڕیی دیپلۆماتەکان دەکات لەبری ئەنجامدانی ئەرکە دیپلۆماسییەکانیان"،

 

هەروەها ڕوونیکردووەتەوە "ئەوان لە ناوچەیەکی قەدەغەکراو لە بیابانی ناوەڕاستی ئێران نموونەی خاکیان دەگرت و لەلایەن سوپای پاسدارانەوە چاودێری دەکران”.

 

بەپێی ئاژانسەکە، یاریدەدەری باڵیۆزی بەریتانیا لەگەڵ خێزانەكەیدا لەژێر پەردەی گەشتیاردا رۆیشتووە بۆ بیابانی شەهداد، بەڵام ئەو وێنانەی لێیان گیراوە دەردەكەوێت كە ئەوان بەدوای وەرگرتنی نمونەی خاكی ئەو شوێنەدا بوون.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو كەسە دوای ئەوەی داوای لێبوردن دەکات لە وڵات دەردەكرێت.

 

ئاژانسەکە لە زاری تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێرانەوە گواستییەوە "ئەم سیخوڕانە لە بیابانەکانی ناوەڕاستی ئێران، کە سوپای پاسداران تاقیکردنەوەی مووشەکی بۆشایی ئاسمانی تێدا ئەنجام دەدا، نموونەیان لە خاک وەرگرتووە".