گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قسەى سەرکردەیەکى رەتدەکاتەوە

پارتى لەسەر ’’هەڵکردنى ئاڵاى سپى بۆ بەرهەم ساڵح’’ هاتەدەنگ

2022.07.07 - 00:30
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى لەسەر ’’هەڵکردنى ئاڵاى سپى بۆ بەرهەم ساڵح’’ هاتەدەنگ

ناس کورد-

 

پارتى دیموکراتى کوردستان قسەکانى سەرکردەیەکى لەبارەى "هەڵکردنى ئاڵاى سپى" بۆ بەرهەم ساڵح لە کێبڕکێی پۆستى سەرۆککۆمار بە بۆچوونى تاکەکەسى ناودەبات و دەڵێت گوزارشت لەراى حزبەکەى ناکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولسەلام بەروارى سەرکردە لە پارتى لە لێدوانێکیدا کە پێگەى "بەغداد الیوم" گواستوویەتییەوە ئاماژەى بەوەکردووە، لەئێستادا چانسى بەرهەم ساڵح کاندیدى یەکێتى بۆ بەدەستهێنانى پۆستى سەرۆککۆمار زیاترە وەک لە چانسى رێبەر ئەحمەد کاندیدى پارتى و لارییان نییە لە خۆپاڵاوتنی دوو كەسایەتی بۆ ئەو پۆستە.

 

دەشڵێت حزبەکەى لەساڵى 2018 یەکەم لایەن بووە کە پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح کردووە، ئێستاش هەمان گیانى وەرزشى هەیە.

 

دواى چەند کاتژمێرێکى کەم لەبڵاوبوونەوەى ئەو هەواڵە، پارتى بەفەرمى رایگەیاند، ئەو لێدوانە تەعبیر لە ڕای پارتی ناكات و ڕای تاكەكەسیی خۆیەتی.

 

دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی لەرونکردنەوەیەکدا وتى "لێدوانێكی عەبدولسەلام بەرواری لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و بابەتی كاندیدەكانی سەرۆككۆمار لە میدیاكان بڵاوبووەتەوە. لێرەدا ڕایدەگەیێنین لێدوانەكەی تەعبیر لە ڕای پارتی دیموكراتی كوردستان ناكات و ڕای تاكەكەسیی خۆیەتی".

 

تا ئێستا عەبدولسەلام بەروارى هیچ رونکردنەوەیەکى لەبارەى قسەکانى نەداوە، کە ئەو پێگەیەى لێدوانەکەى گواستووەتەوە بە "هەڵکردنى ئاڵاى سپى لەلایەن پارتى یەوە بۆ بەرهەم ساڵح" ناویبردووە.