کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد سەرۆکی ئەمریکا دوای شەش رۆژ، جۆن راتکێلفی لە کاندیدکردنی بۆ پۆستی بهڕێوهبهری ههواڵگریی نهتهوهیی وڵاتەکەی کشاندوە. . شەوی رابردوو 2ی ئابی 2019، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا، تویتێکی لەبارەی کاندیدی بهڕێوهبهری ههواڵگریی نهتهوهیی بڵاوکردەوە. . دۆناڵد تڕەمپ لە تویتەکەیدا رایگەیاندوە "جۆن لی راتكڵیف ئهندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، كه رۆژی 28ی تەمموزی 2019 وهك كاندید بۆ بهڕێوهبهرایهتیی ههواڵگریی نهتهوهیی رایگهیاندبوو، كاندید ناكات بۆ ئەو پۆستە و کشاندویەتییەوە". . تڕەمپ دەربارەی هۆکاری کشاندنەوەی راتکێلف نوسیویەتی "راگەیاندنەکان زۆر نادادپەروەرانە مامەڵەیان لەگەڵ راتکێلف کردوووە، چەندین تۆمەتیان بۆ هەڵبەستووە و ئەو تۆمەتانەش بەردەوام دەبن و دەبنە هۆی ماندوکردنی خۆی و خێزانهكهی، بۆیە راتکێلف پێی باش بوە له كۆنگرێس بمێنێتهوه و منیش لەو کاندیدکردنی بۆ پۆستە نوێکەی بەخشیومە". . سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەداوە "لهماوهیهكی نزیكدا كاندیدی نوێ بۆ پۆستی بهڕێوهبهریی ههواڵگریی نهتهوهیی رادهگهیهنم". . ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی یەکشەممەی رابردو 28ی تەمموزی 2019، دۆناڵد تڕەمپ بەفەرمی جۆن لی راتکلێف، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکای بۆ پۆستی بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی کاندید کرد. . بەڵام دوای کاندیدکردنی لەلایەن میدیاکانی ئەو وڵاتەوە ڕوبەڕووی ڕەخنەی زۆر کرایەوە، باس لەوەکرابو کە "ڕاتکێلف تێوەگلاوە لە پاڵپشتیکردنی ژمارەیەک گروپی توندڕەو و تیرۆرستی." . بەپێی میدیاکانی ئەمریکا "ڕاتکێلف ژمارەیەک بەڵگەی لەسەرە لە کاتی دادوەری ویلایەتی تەکساسزدا ناداپەروەر بووە، هەروەها ئەزمونێکی زۆر کەمی لە هەواڵگری ئاسایشی هەیە و شیاوی ئەو پۆستە نییە". . ئەمەش لەکاتیکدایە کە پێشتر دان کۆتس، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ڕادەستی دۆناڵد تڕەمپ کرد هەروەها بڕیارە لە رۆژی 15ی ئاب نووسینگەکەی جێبهێڵێت. . بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا لەساڵی 2005ەوە دامەزراوە و بە بەڕێوبەرایەتییەکەی زۆر گرنگی ئەمریکا دادەنرێت، دان کۆتس پێنجەم کەس بوو پۆستی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکەی وەرگرتبێت. . جۆن لی راتکلیف لە 20ـی تشرینی یەکەمی 1965 لەدایکبووە ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکایە لە بازنەی تێکساس و لە ئیدارەی جۆرج بوشدا لە ساڵی 2004 بەرپرسی ئاسایشی نیشتمانی و دژەتیرۆر بووە لە تێکساس ،ساڵی 2015 دادوەری ناوچەی رۆژهەڵاتی تێکساس بووە ،سەر بە پارتی کۆمارییەکانە. .