گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

حەکیم لەبارەى پۆستى سەرۆککۆمار داوایەک ئاڕاستەى بافڵ تاڵەبانى دەکات

2022.07.06 - 22:20
App store icon Play store icon Play store icon
حەکیم لەبارەى پۆستى سەرۆککۆمار داوایەک ئاڕاستەى بافڵ تاڵەبانى دەکات

ناس كورد-

 

عەمار حەکیم سەرۆکى هاوپەیمانى هێزە نیشتیمانییەکان داواى ڕێککەوتنى لایەنە سیاسییەکان کوردییەکان دەکات لەسەر کاندیدى پۆستى سەرۆککۆمار، تا ڕێگەخۆشبکات بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو وتانەى عەمار حەکیم (6-7-2022) لەمیانەى کۆبوونەوەیدا هات لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى کە تێیدا گۆڕانکارییەکانى پڕۆسەى سیاسی تاوتوێکرا، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەکەى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

حەکیم بەرپرسێکى کۆتایی هێنان بە بنبەستى سیاسی ئێستاى خستە ئەستۆى سەرجەم لایەنەکان و داوایکرد حکومەتێکى خزمەتگوزاریی نیشتیمانى پێکبهێنرێت دوور لە پشک پشکێنە.

 

لاى خۆیەوە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی سوربوونی یەکێتی بۆ رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی بونیادنەرانە دووپاتکردەوە و رایگەیاند، بەشداریكردنی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان لە حكومەتدا فاكتەرێكی گرنگی سەقامگیرییە و دەبێت هەموومان پێكەوە هەوڵ بۆ داهاتوویەكی گەشتر بدەین.