ناس کورد-
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لەئێستادا هیچ پلانێک نییە بۆ زیادکردنى نرخی خزمەتگوزارییەکان و کارەبا لە شارە نیشتەجێبووەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاگاداریەک لە پارێزگای هەولێر
بە مەبەستی رەواندنەوەی ئەو دەنگۆیانەی پروپاگەندە بۆ زیادبوونی نرخی خزمەتگوزارییەکان و کارەبا دەکەن لە شارە نیشتەجێبووەکان، وەک پارێزگای هەولێر کە بەردەوام جەخت لەسەر بەرژەوەندی گشتی چین و توێژەکانی هاوشاریان دەکاتەوە، ئەوە دووپاتی دەکەینەوە، کە لە کاتی ئێستادا بیرۆکەی لەو شێوەیە لە ئەجیندادە نییە و هەر کۆمپانیایەکیش پێچەوانەی رێنماییەکانی پارێزگا بیت لێپێچینەوەی یاسایی لەگەل دەکرێ…
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر