گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بازاڕ دەبوژێنێتەوە

قوباد تاڵەبانى: یاسایەکى گرنگ پەسەندکرا

2022.07.06 - 21:42
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانى: یاسایەکى گرنگ پەسەندکرا

ناس کورد-

 

قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران پڕۆژە‌ یاسای كار-ی پە‌سە‌ند كرد. یاسایە‌كی گرنگ و سەردەمیانەیە کە ئابووریی و بازاڕ و کەرتی تایبەت زیاتر دەبوژێنێتەوە.‌

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوباد تاڵەبانى (6-7-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، لەم یاسایەدا مافی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت پارێزراوە و یەکسانی رەگەزیی لەبەرچاوگیراوە و بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی گرێبەستی کار و کاتەکانی كار کردن و مۆڵەت وەرگرتن، بەتایبەتیش مافی نەوجەوانان و ژنان، رێکخراوەتەوە.

 

وتیشى لەڕێی ئەم یاسایەوە، بەشێوازێکی ڕێکخراوتر و باشتر مامەڵە لەگەڵ کرێکاری بیانی دەکرێت و مافەکانیان پارێزراوتر دەبێت لەگەڵ رەچاوکردنی مافەکانی کرێکاری خۆماڵی لە پرسی دابینکردنی هەلی کار بۆ دەستی کاری خۆماڵی.