ناس کورد-
ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، دواى قسەکانى وەزیرى دارایی، هیچ بیانوویەک نەما نە لە هەولێر و نە لە دهۆک و نە لە سلێمانی بوترێت بانکەکان پارەی پێویستیان نییە بۆ پێدانی موچە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایی (5-7-2022) لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ئاشکرایکرد، لەم مانگەدا لە ٪٥٠ ی داهاتی نەوتی فرۆشراو بۆ وەزارەتی دارایی گەڕاوەتەوە کەبڕەکەی 500 ملیۆن دۆلارە، بە ڕێکخستنەوەی داهاتی نانەوتیش توانراوە داهاتی ناوخۆ بەرزبکرێتەوە.
لیزا کاکەیی پەرلەمانتارى پارتى و ئەندامى لیژنەى دارایی (6-7-2022٩ لە راگەیەنراوێکدا وتى "ئیتر هیچ بیانوویەک نییە کە نە لە هەولێر و نە لە دهۆک و نە لە سلێمانی بوترێت بانکەکان پارەی پێویستیان نییە بۆ پێدانی مووچە!".
وتیشى "بۆیە ئەوەی لە ئێستادا لە سلێمانی ڕوودەدات هیچ ڕەهەندێکی دارایی و کەم تەرخەمی حکومەتی لەپشتەوە نییە و ئەم بابەتە جێگەی پرسیاری هەموومانە و بەتایبەت بۆ دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی و مافی خۆیانە بپرسن بۆ؟!بەداخەوە هەرکاتێک بابەتێکی سیاسی دێتە پێشەوە مووچەخۆرانی سنووری سلێمانی و بەتایبەت خانەنشینان دەکرێنە قوربانی!".
بەپێی وتەکانى وەزیرى دارایی، بۆ ئەم مانگە داهاتی نانەوتی 268 ملیار دینار بووە و یەك ملیار دیناریش قەرز دراوەتەوە و لە شەش مانگی ئەم ساڵدا موچە مانگانە دابەشکراوە، هەروەها موچە پاشەکەتکراوەکانیش کراونەتە قەرز لەسەر حکومەت.