گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

یەکەمین لێدوانی بەڕێوەبەری نشینگەی سلێمانی دوای لابردنی

2022.07.06 - 15:12
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەمین لێدوانی بەڕێوەبەری نشینگەی سلێمانی دوای لابردنی

ناس کورد-

ساڵح عوسمان، بەڕێوەبەری نشینگەی سلێمانی دوای گۆڕینی لە پۆستەکەی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لە هەر شوينێك بين، ميژویەكی جوانمان لەگەڵدایە، پشویەكی بێ دەنگ، جوانترو گەورەترمان دەكات. خزمەت و خزمەتگوزاری خەڵک، تاجی سەری خزمەتگوزارە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ساڵح عوسمان لە فەیسبوکی (6ی تەموزی 2022) دەڵێت، "داهاتوو لەسەر مێژوی رابردو بونیاد دەنرێ، بۆیە بەو باوەڕەی کە ڕەگی قوڵی لەناخ داکوتاوە و بە خاکی بونمان بەردوام دەبین لە خزمەتی خەڵک و خاک".

 

دوێنێ سێشەممە لە چوارچێوەی گۆڕانكاریی لە پۆستە حكومیەكاندا، بە ئامادەبوونی دابان شەدەڵە، نوێنەری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەئوف مالیک وەك بەڕێوەبەری نشینگەی پارێزگای سلێمانی بەوەكالەت دەست بەكار بوو.
May be an image of 10 people and people standingMay be an image of 12 people, people standing and military uniform