گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگە گەڕانەوە

2022.07.06 - 14:16
App store icon Play store icon Play store icon
خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگە گەڕانەوە

ناس کورد-

وەزارەتی پێشمەرگە گەڕانەوەی خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگەی ڕاگەیاند کە هی ساڵانی 2018 و 2019ـە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (6ی تەموزی 2022) دەڵێت، ئەمڕۆ (6ی تەموزی 2022) دوای رەزامەندی بەڕێزان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ساڵانی 2018 و 2019ی هێزەکانی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە.


باسی لەوەشکردووە کە "دوای بڕینی رێکارە یاساییەکان و تەواو کردنی رۆتینیاتی ئیداری خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆز و ئەیلولی هەردوو ساڵەکانی 2018 و 2019ی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشایستەییەوە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە و فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە واژۆی لەسەر کرد و رێکارە ئیدارییەکانی بۆ دەگیرێتە بەر."


سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە ڕایگەیاند کە کار کراوە بۆ تەواو کردنی خشتەکانی 2018 و 2019ی یەکەکانی 70 و 80، موژدە بە ئەفسەرانی یەکەکانی 70 و 80 دەدات، کە لەنزیکترین کاتدا، فەرمانی پلە بەرزکردنەوەی ئەوانیش دەردەچێت.