گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دابەشکردنی موچە لە گەرمیان بۆ جاری سێیەم ڕاگیرا

2022.07.06 - 13:59
App store icon Play store icon Play store icon
دابەشکردنی موچە لە گەرمیان بۆ جاری سێیەم ڕاگیرا

ناس کورد-

بۆجاری سێیەم موچە لە گەرمیان ڕاگیرا و پێنج وەزارەت موچەکانیان وەرنەگرتوە و بەڕێوبەرى بانکى گەرمیانیش ئاماژە بەوەدەکات ڕون نییە کەی موچە دابەشدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕادیۆی دەنگ کە ڕووماڵی ڕووداوەکانی گەرمیان دەکات (6ی تەموزی 2022) دەڵێت، "بڕیاربوو ئەمڕۆ موچەى هەریەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو شارەوانى و گەشتوگوزار دابەش بکرێت بکرێت، بەڵام تا ئێستا وەریان نەگرتوە، هاوکات دوێنێ بڕیار وابوو موچەى هەریەک لە خانەنشینی شارستانی، ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، ڕۆشنبیری و لاوان، کارەبا دابەش بکرێت، بەڵام تەنها خانەنشینی شارستانی وەریانگرت."


دەشڵێت، "واتە لە کۆى شەش وەزارەت تەنها وەزارەتێک لە گەرمیان موچەى وەرگرت ئەویش خانەنشینى شارستانی بو، بەڕێوبەری بانى گەرمیانیش لەسەر دابەشنەکردنى موچە و ڕاگرتنى بۆ سێیەم جار دەڵێت: "ئەمڕۆ موچەى دو وەزارەتمان دابەش نەکرد، چونکە پارەمان بۆ نەهاتوە لەبانکی هەرێمەوە". کەئەم گرفتە بۆدوێنیش هه بوو."


ئاریا ئەنوەر بەڕێوبەری بانکی گەرمیان بەڕادیۆی دەنگی ڕاگەیاند: "پارەى ئەو پێنج وەزارەتەى کە موچەکانیان وەرنەگرتوە نزیکەى شەش ملیار دینارە، دڵنیاییش دەدات ئەمڕۆ موچە دابەش ناکەین، تا چونکە پارەمان بۆ نەهاتوە لەبانکی هەرێمەوە".