کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا سوپای عیراق و حەشدی شەعبی بە کوشتن و کاری قێزەون تۆمەتبار دەکات.
لە ڕاپۆرتێکیدا وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا لە بارەی عێراقەوە ڕایگەیاندووە: "دەستەڵاتدارانی عیراقی نەیانتوانیوە ڕێگری بکەن و دەستەڵاتیان هەبێت بەسەر هەندێک لە ئەندامانی هیزە ئەمنییەکان، بە تایبەت چەند یەکەیەکی دیاریکراوی حەشدی شەعبی".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە: "ڕاپۆرت و بەڵگە هەن دەری دەخەن هەندێک ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی بە نایاسایی و شێوەیەکی قێزەون خەڵکیان کوشتووە".
لە بەشێکی تری ڕاپۆرتەکەدا ئاشکراکراوە: "پرۆسەی بە چەکدارکردنی منداڵ و بەکارهێنانیان لە لایەن حەشدی شەعبییەوە، لە دەرەەوەی دەستەڵاتی حکومەت بوونی هەیە، لە پاڵ ئەوانەشدا بنکەی گرتنی نایاسایی هەیە کە هەڕەشەن بۆ سەر ژیانی ئەوکەسانی دەستگیردەکرێن".
"حکومەتی عیراق و بە تایبەت نوسینگەی سەرۆکوەزیران لێکۆڵینەوەی لە بەشێک لەو حاڵەتانە کردووە، بەڵام زۆر بە کەمی دەرئەنجامەکانی خستۆتەڕوو" ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە.