گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

وادەی کۆتایی ڕەشەبا و هاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕاگەیەنرا

2022.07.06 - 13:07
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی کۆتایی ڕەشەبا و هاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، کاریگەری خێرای با کۆتای پێدێت و کاتەکانی شەو تۆز و خۆڵێکی کەم ھەندێ ناوچەی هەرێم دەگرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان (6ی تەموزی 2022) ڕایگەیاند، سبەینێ پێنجشەمە لە کاتەکانی پێش نیوەرۆدا کاریگەری ئەو با چالاکەی ھەیە لە ناوچەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێم کۆتای پێدێت و پلەکانی گەرماش زیاتر بە جێگیری ئەمێنێتەوە.

 

دەشڵێت، "لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا لە ئەنجامی کاریگەری لاوازی بارستە ھەوایەکی فێنک بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراق ئەگەری چالاکبوونی خێرای با ئەبێت لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە بەخێرای 20 تا 30کم/س لە ئەنجامدا تۆز و خۆڵێکی کەم بۆ مامناوەند ئەگەر ھەیە ڕووبکاتە ناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان وە بەرێژەیەکی زۆر کەم کاریگەری لەسەر سنوری سەنتەری پارێزگای سلێمانی و ھەولێر ئەبێت و لە ڕۆژی ھەینیدا بەردەوامی ئەبێت و دواتر لەبەرەبەیانی رۆژی شەمە کۆتای پێدێت بەگشتی خۆڵبارینی چڕ لە ئارادا نابێت کاریگەری ئەو بارستە ھەوایە لاوازە و نابێتە ھۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵی چڕ لەناوچەکەدا".