گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داهاتیش 21 ملیار دینار

خەرجی پێنج مانگی ئاوی خواردنەوە لە هەرێم 41 ملیار دینار بووە

2022.07.06 - 12:38
App store icon Play store icon Play store icon
خەرجی پێنج مانگی ئاوی خواردنەوە لە هەرێم 41 ملیار دینار بووە

ناس کورد-

سێكتەری ئاوی خواردنەوە یەكێكە لە سێكتەرە ستراتیژی و گرنگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ساڵانە حكومەت خەرجییەكی زۆر بۆ بەرهەمهێنان و پرۆسەی دابەشكردنی خەرج دەكات، تەنیا لە پێنج مانگی ئەمساڵدا خەرجییەكانی پرۆسەی بەرهەمهێنانی ئاوی خاوێن لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستاندا زیاتر لە ٤٥ملیار دینار بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار زانیاری لەبارەی خەرجییەكان و داهاتی ئاو لە ماوەی پێنج مانگی ساڵی ٢٠٢٢ئاشكرا دەكات، سەبارەت بە خەرجییەكانی بەرهەمێنانی ئاو، ڕایدەگەیەنێت: خەرجییەکانی بەرهەمهێنانی ئاو لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان تەنیا لە ماوەی ٥ مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە ٤٥ ملیار و ٦٩٤ملیۆن دینار بووە.

 

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە داهاتی ئاویش گوتی: داهاتی ئاو بۆ ماوەی ٥ مانگی ئەمساڵ زیاتر لە ٢١ملیار و ٢٠٦ ملیۆن دینار بووە، كە نرخی یەک مەتر سێجا ئاویش (٥١٠) دینارە.

 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ پرۆسەی بەرهەمێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بەڕێوە دەبات، لەپێناو ڕێگریكردن لە گرفتی كەمئاویش، بە بەردەوامی پڕۆژەكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان نۆژەن دەكرێنەوە و ساڵانەش بە گوێرەی پلان پڕۆژەی نوێ جێبەجێ دەكرێت، هەروەها بیرەكانی ئاویش نۆژەن دەكرێنەوە، هاوكات بیری نوێ لەو شوێنانەی كە پێویستە لێدەدرێت، لەگەڵ ئەوەشدا تۆڕەكانی ئاوی خواردنەوە پێویستیان بە نۆژەن هەیە، بەهۆی فراوانبوونی شار و شارۆچكەكانیش پڕۆژەی نوێی دروستكردنی تۆڕی ئاو جێبەجێ دەكرێت.