گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بکوژی کچە خوێندکارەکەی مەنسورە لە بەردەم زانکۆکەیدا لە سێدارە دەدرێت

2022.07.06 - 12:09
App store icon Play store icon Play store icon
بکوژی کچە خوێندکارەکەی مەنسورە لە بەردەم زانکۆکەیدا لە سێدارە دەدرێت

ناس کورد-

دادگای تاوانەکانی مەنسورە لە میسر بڕیاری دا بە لەسێدارەدانی بکوژی کچە خوێندکار نیرە ئەشرەف لە بەردەم هەمان ئەو زانکۆیەدا کە تێیدا کوژرا.   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هەفتەی ڕابردوو لە دانیشتنێکدا دۆسییەکەی ڕەوانەی دادوەر کرا و ڕای یاسایی دادوەری گەورەی کۆماریش وەرگیرا.

 

بەپێی یاساکانی میسر، سزای لەسێدارەدانی ئەو تۆمەتبارە کە ئەمرۆ چوارشەممە دەرچووە، هێشتا نەبۆتە کۆتایی.

 

تۆمەتبار لە ڕووی یاساییەوە مافی ئەوەی هەیە لە ماوەی دوو مانگدا لە دوای بڕیارەکە، لە ڕێگەی پارێزەرێکی تایبەتمەند لە دۆسیە تاوانکارییەکان، تانە لە بڕیارەکە بدات.

 

ڕۆژی 20ی حوزەیرانی 2022، لە تاوانێکی قێزەوندا کە ڤیدیۆکەیشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و ناس کورد بەهۆی توندی دیمەنەکانەوە بڵاوی ناکاتەوە،کوڕە خوێندکارێکی میسری کچە هاوڕێکەی لە بەردەم دەروازەی زانکۆکەیان لە شاری مەنسوورە لە باکووری قاهیرە سەربڕی، بەهۆی ئەوەی رەتیکردووەتەوە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵدا ببەستێت.  

 

زیاتر بخوێنەوە: دانپێدانانی ئەو کوڕەی کچە خوێندکارەکەی لە بەردەم زانکۆدا سەربڕی