ناس کورد-
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی و شوێنه‌گشتییه‌كان مه‌فره‌زه‌كانیان حه‌وت تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه گیرفانی هاوڵاتیانیان بڕیبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا (6ی تەموزی 2022) دەڵێت، "له چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه ئه‌منییه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه بۆ ڕۆژانی پێش جه‌ژن له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی‌و شوێنه‌گشتییه‌كان دایڕشتووه، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی ناوبازاڕی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان حه‌وت تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه گیرفانی هاوڵاتیانیان بڕیبوو."
دەشڵێت، "له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز‌و قه‌ره‌باڵغی بازاڕه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پلانێكی ئه‌منی توندوتۆڵی داڕشتووه، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیانو ڕێگریكردن له‌هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراو به‌تایبه‌تی تاوانی دزیكردن، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه ئه‌منییه‌دا مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی ناوبازاڕی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان حه‌وت تۆمه‌تباریان له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی ده‌ستگیركرد كه گیرفانی هاوڵاتیانیان بڕیبوو."
جەختیکردووەتەوە کە "له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران (ا، س) له‌دایكبووی 1993، (ع، م) له‌دایكبووی 1981، (م، ا) له‌دایكبووی 2007، (ر، ا)، له‌دایكبووی 1965، (س، ص) له‌دایكبووی 1983، (ا، ط) له‌دایكبووی 1982 و (ع، م) له‌دایكبووی 1969 به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 446 له‌یاسای سزادا ڕاگیراوانو لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه."