گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمینداری گشتی ئۆپێک گیانی لەدەست دا

2022.07.06 - 09:53
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمینداری گشتی ئۆپێک گیانی لەدەست دا

ناس کورد-

مێلێ کیاری، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی نەیجیریا کۆچی دوایی محەمەد بارکیندۆ، ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)ی ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کیارى لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر (6ی حوزەیرانی 2022) ڕایگەیاندووە، "محەمەد سانوسی بارکیندۆمان لەدەستداوە".

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵیی ڕۆیتەرز، بارکیدۆ دەوروبەری کاتژمێر 11ی شەوی دوێنێ سێشەممە گیانی لەدەستداوە.

 

بارکیندۆ کێیە؟
- محەممەد سانوسی بارکیندۆ لە 20ی نیسانی 1959 لەدایکبووە.
- دەرچووی زانکۆی ئەحمەدو بێلۆ کە گەورەترین زانکۆیە لە وڵاتی نەیجیریا و دووەم گەورەترین زانکۆی ئەفریقایە لە دوای زانکۆی قاهیرە لە میسر.

- لە زانکۆی ئۆکسفۆرد لە ئەمریکا خوێندوویەتی.
- لە ساڵی 1991ەوە سەرکردایەتی شاندی تەکنیکی نەیجیری کردووە بۆ دانوستانەکانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان.
- لە ماوەی ساڵانی 1993-2008 نوێنەرایەتی نەیجیریای کردووە لە لیژنەی ئابووری ئۆپێک.
- لە ماوەی 2009-2010 سەرکردایەتی کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی نەیجیری کردووە.
- وەک سکرتێری گشتی ئۆپێک بۆ ماوەی سێ ساڵ دەستنیشان کراوە، کە لە 1ی ئابی 2016ەوە کاری پێدەکرێت.
- لە ساڵی 2019 بۆ خولی دووەم هەڵبژێردرا کە لە تەمموزی 2022 کۆتایی دێت.