گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشکرا کرا

2022.07.06 - 09:39
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشکرا کرا

ناس کورد-

ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ساز دەکات و تێیدا بەرەوپێشچوونەکانی داخستنی شوێنەکانی فرۆشتنی چەک و دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و چەند تەوەرێکی تر تاوتوێ دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ چوارشەممە (6ی تەموزی 2022) ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.


لە کۆبوونەوەکەدا ئەم تەوەرانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس:
- ڕاپۆرتێک سەبارەت بە پێشڤەچوون و ئاستەنگەکانی بەردەم داخستنی شوێنەکانی فرۆشتنی چەک و دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت.

- پێشنووسی پڕۆژە یاسای نوێی کار.

- ڕاپۆرتی دارایی هەرێم لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی 2022 بۆ خستنەڕووی داهات و خەرجییەکان.

- هەنگاوە دەستووری و یاساییەکانی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی گوشارە ناڕەواکانی وەزارەتی نەوتی عێراق.