گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

کوردێک کرایە وەزیرى دارایی بەریتانیا

2022.07.06 - 00:10
App store icon Play store icon Play store icon
کوردێک کرایە وەزیرى دارایی بەریتانیا

ناس کورد-

سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا نەدیم زەهاوى بەرەچەڵەک کوردى بۆ وەزیرى دارایی دەستنیشان کرد، دواى ئەوەى ریشی سوناکی دەستى لەپۆستى وەزیرى دارایی کێشایەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بەپێی کەناڵى "بی بی سی"، نەدیم زەهاى وەزیرى پەروەردە بە وەزیرى دارایی دەستنیشان کراوە، هەروەها ستیڤ بارکلاى کراوەتە وەزیرى تەندروستى، لەشوێنى ساجید جاڤید کە دەستى لەکارکێشاوەتەوە.

 

هەریەکە لە وەزیرانى پێشووى تەندروستى و دارایی کە دوا بەدواى یەک دەستیان لەکارکێشایەوە، رەخنەیان لە بۆریس جۆنسۆنى سەرۆک وەزیران گرت و رایانگەیاند دۆخى ئێستا لەژێر سەرکردایەتى ئەودا ناگۆڕدرێت.

 

دەستلەکارکێشانەوەی ئەو دوو وەزیرە دوای ئەوەهات کە بۆریس جۆنسۆن، داواى لێبوردنى کرد لەبارەى هەڵبژاردنی کریس پینچەر بۆ پۆستێکی حکومی، بەو پێیەى تۆمەتی هەراسانکردنی سێکسی لەسەرە، هەرچەندە ئەو تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە.