گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێکۆڵینەوە دەکرێت

چۆن دوو یاری تۆپی پێ بە تۆمارکردنى 187 گۆڵ کۆتاییان هات؟

2022.07.05 - 23:58
App store icon Play store icon Play store icon
چۆن دوو یاری تۆپی پێ بە تۆمارکردنى 187 گۆڵ کۆتاییان هات؟

ناس کورد-

 

یەکێتی تۆپی پێی سیرالیۆن لە خۆرئاواى ئەفریقا لێکۆڵینەوە لە ئەنجامی دوو یاری دەکات کە لە ئەنجامدا 187 گۆڵ بە شێوەیەکی باوەڕپێنەکراو تۆمارکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە یارى یەکەمیاندا "کاهونلا رێنجەرز" بەرامبەر تیپی "لومبیبۆ یونایتد" بە ئەنجامی 95-0 بردییەوە، هەروەها تیپی "گۆڵف ئێف سی" بە ئەنجامی 91-1 لە "کۆکۆیما لبنان"ی بردەوە و دوو گەورەترین سەرکەوتنیان لە مێژووی تۆپی پێی سیرالیۆنی بەدەستهێنا.

 

هەردوو یارییەکە بەهۆی گومان لە ئەنجامەکانیان هەڵوەشێنرانەوە.

 

تۆماس دادی پریما، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سیرالیۆن بە بی بی سی سپۆرت ئەفریقای وتووە "ناتوانین بە بێدەنگی بوەستین و سەیری دۆخێکی شەرمەزارکەری لەو شێوەیە بکەین کە بەبێ سزا بڕوات".

 

وتیشى "دەستبەجێ دەست دەکەین بە لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانەی کە بەرپرسیارن و هەموو ئەو کەسانەی کە تاوانبارن دەدۆزرێنەوە و بەپێی یاساکانی یەکێتی تۆپی پێ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت".

 

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی کاهونلا ڕینجەرز "بە توندی ئیدانەی ئەو ڕەفتارە ناوەرزشکارانەی کرد"، بەڕێوەبەری گشتی یانەی لومبیبۆش وتی "ئاگاداری هیچ یارییەک نییە".

 

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی یانەی کۆکۆیما لبنان بانگەشەى ئەوەیکرد کە ئەو یارییەی تیپەکەی تیایدا بەشداری کردووە دۆستانە بووە، بەرپرسانی یانەی گۆڵفیش ئامادە نەبوون هیچ لێدوانێک بدەن.

 

یەکێتی تۆپی پێى سیرالیۆن  ئاماژەی بەوەشکردووە، لێکۆڵینەوە لە یاریزانان و بەرپرسانی هەر چوار یانەی پەیوەندیدار و بەرپرسانی هەردوو یارییەکە و یەکێتی تۆپی پێی ناوچەکە دەکەن.