گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وەزیرى دارایی هەرێم: بڕیار لەسەر چارەنوسى موچە دەدرێت

2022.07.05 - 22:56
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى دارایی هەرێم: بڕیار لەسەر چارەنوسى موچە دەدرێت

ناس کورد-

 

وەزیرى دارایی هەرێم رایگەیاند، لەکۆبوونەوەى چوارشەممەى ئەنجومەنى وەزیران بڕیارى گرنگ دەدرێن کە راستەوخۆ پەیوەندى بە چارەنوسى موچەوە هەیە و "هەواڵى خۆش" بەڕێوەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاوات شێخ جەناب لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیاى حزبەکەى وتى "داهاتی نه‌وت بۆ مووچه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 500 ملیۆن دۆلار، داهاتی نانه‌وتیش گه‌یشتووه‌ته‌ 287 ملیار دینار".

 

دەشڵێت، دوێنێ لەگەڵ جێگرى سەرۆکى حکومەت کۆبوونەتەوە بۆ زیادکردنى داهاتى سلێمانى و رێکارى نوێ دەگرنەبەر لەو بارەیەوە، لەوانە ئاسایش و پۆلیس دەستوەردان لە کاروبارى گومرگى نەکەن.

 

ئاوات شێخ جەناب باسى لەوەشکردووە، پاشەکەوتى موچەیان کردووەتە قەرز بەسەر حکومەتەوە و دەبێت بدرێتەوە "بەڵام لەکاتى پاکتاوکردنى قەرزەکان لەگەڵ بەغدا بەدڵنیاییەوە قەرزەکانى خەڵکیش وەردەگیرێتەوە".