گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلەى گەرما چۆن دەبێت؟

پێشبینى بۆ کەشوهەواى جەژن

2022.07.05 - 22:23
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى بۆ کەشوهەواى جەژن

ناس کورد-

 

شارەزایەکى کەشناسی رایگەیاند، تا کۆتایی جەژنى قوربان پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەی ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێتەوە، بەڵام لە لە رۆژانی ١٢ و ١٣ی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی گەرماى یەک هەفتەیی ھەرێم دەگرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار (5-7-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا وتى "لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بارستە ھەوا فێنکەکان لەسەر کەشی وڵاتانی ناوچەکە ماوەیەکی زۆرە کاریگەری شەپۆلی گەرما لەسەر ناوچەکانمان کەمبووەتەوە جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو کە لەم کاتەی ساڵدا پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبوونەوە".

 

دەشڵێت "بەگشتی تا کۆتایی رۆژانی جەژنی پیرۆزی قوربان پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەی ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێتەوە زیاتر لە ئاستێکی جێگیردا دەمێنێتەوە".

 

بەوتەى ئەو کەشناسە، بەگشتی پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی ١٢ و ١٣ی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی گەرما ھەرێمی کورستان و وڵاتانی ناوچەکە بگرێتەوە بۆ ماوەی ھەفتەیەک یان زیاتر بەدیاری نەکراوی کاریگەرییەکانی بمێنێتەوە و پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێمدا لەو ماوەیەدا بەرزببنەوە لەنێوان ٤٤ بۆ ٤٧ پلەی سەدی و لەناوچەکانی گەرمیانیش لەنێوان ٤٧ بۆ ٥٠ پلە.