گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ یەکەمجار لە ساڵى 1991 ەوە

پاسەوانى سنور دوو چیا لە سنورى حاجی ئۆمه‌ران کۆنتڕۆڵ دەکات

2022.07.05 - 21:38
App store icon Play store icon Play store icon
پاسەوانى سنور دوو چیا لە سنورى حاجی ئۆمه‌ران کۆنتڕۆڵ دەکات

ناس کورد-

 

وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ناوچه‌ی یه‌كی پاسه‌وانی سه‌رسنوور رایگه‌یاند، بۆ رێگریكردن له‌ دیارده‌ی قاچاخ و به‌زاندنی سنوور، سه‌ر چیاكانی كۆدۆ و به‌ردووناز لە سنورى حاجى ئۆمەران كۆنتڕۆڵكران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عه‌قید كاروان خۆشناو بە تەلەفزیۆنى سەرۆکى حکومەتى وت "به‌ فه‌رمانی لیوا روكن فازیڵ هادی دزه‌یی، فه‌رمانده‌ی ناوچه‌ی یه‌كی پاسه‌وانی سنوور، هێزێکی لیوای دوو كۆنتڕۆڵی سەرچیاکانی کۆدۆ و به‌ردوونازیان له‌ سنووری حاجی ئۆمه‌راندا كرد".

 

وتیشى له‌ ساڵی 1991ـه‌وه‌ تا ئەمڕۆ هیچ هێزێک له‌م ناوچه‌یه‌دا بوونی نه‌بووه‌، ئەمەش بۆ رێگریكردن له‌ دیاردەی قاچاغ و گه‌ڕانه‌وه‌ی گوندنشینانی ناوچه‌كه‌یه‌ تاوه‌كو كاری جوتیاری كشتوكاڵی دووباره‌ ئه‌نجام بده‌نه‌وه‌.

 

عه‌قید كاروان خۆشناو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، چالاكییه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 04:00ـی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 5ـی ته‌مووز / یۆلیۆی 2022 ده‌ستی پێكرد، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌ركه‌كانمان 5 مینی چێندراوی سه‌رده‌می جه‌نگی عێراق ئێران به‌ كاروانه‌كه‌ماندا ته‌قییه‌وه‌، زیانی گیانی رووی نه‌دا.